تبليغاتX
خۆشه‌ویستی XOŞEWÎSTÎ

خۆشم ئه‌وێی له‌دوای ساڵانی ته‌نیایی
                                                        

خۆشم ئه‌وێی                                                         
له‌دوای ساڵانی ته‌نیایی
له‌دوای زه‌مه‌نێك بێوه‌فایی
له دوای ده‌ریایه‌ک فرمێسک و
ئازاری سه‌ختی جوودایی
گوڵم ئێستاش هه‌ر خۆشمه‌وێی!
هێنده‌ی بێداری شه‌وانم
هێنده‌ی په‌ستیم له‌ ته‌نیایی و
هێنده‌ی شه‌پۆلی گریانم

+ بێوران در شنبه نهم آذر 1387 13:21 |
 په‌شیمان نیم من هه‌رگیز له‌وه‌ی كه تۆم ناسی
 به‌ڵام زۆر په‌شیمانم له‌و ساتانه‌ی من بێ تۆ ژیاوم
ئازیزم....گومانم نییه له عه‌شقت بۆ من
به‌ڵام زۆر ده‌ترسم رۆژێك بێتو، بۆ ساتێكیش بێت ون بی له‌به‌ر چاوم
ده‌مزانی بۆ هه‌ر هه‌وارێك بفریت...ده‌بییه  نێچیری من
به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كرد تیری چاوانت هێنده تیژ بێت.
...ته‌نها چاوت بێت هه‌ژێنه‌ری هه‌ناوم
نه‌مزانی كاروانی عه‌شقت هێنده دووره....
له‌بیرم ده‌باته‌وه ژینو ناوم
به‌ڵام تا بێت من زیاترم خۆش ده‌وێی
گه‌ر ساتێ له‌م گه‌ردوونه بمێنم......
دڵنیابه بۆ تۆ ماوم...
 
                                                                                    سرچاوه:بیوران                     
+ بێوران در شنبه نهم آذر 1387 13:8 |