بمبه‌خشه گه‌ر ئێواره‌یه‌ک
چرای دڵم له‌سه‌ر دڵی تۆ داگیرسان
سنه‌وبه‌ری ئه‌م حه‌سره‌ته‌م
له‌پایزی دێڕه عومری تۆدا وه‌ران
دایه سه‌فه‌ر، سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌و شیعرانه‌ی
له‌گه‌ڵای پرته‌قاڵ ئه‌چن
زستانان نایان وه‌رێنێ
دایه سه‌فه‌ر، سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر ، له‌گه‌ڵ ئه‌و کانیانه‌ی
له دڵی ته‌ڕی عه‌شق ئه‌چن
هاوینان نایان سوتێنێ
دایه سه‌فه‌ر
به خورپه‌وه وه‌کو خورپه‌ی
ئه‌و مه‌لانه‌ی له‌ناو قه‌فه‌سدا به‌ند ده‌کرێن
به ترسه‌وه وه‌کو ترسی ئه‌و گوڵانه‌ی
له سه‌ر لاڕێکاندا ده‌ڕوێن
من وئه‌م خه‌مه شیرینه
سێویکین و چه‌قۆی ڕۆژگار له‌تی کردوین
من و باڵی ئه‌م گۆرانییه نه‌وره‌سێکین
ڕاوچییه‌کان فێری به‌رزه‌فڕی کردوین
دایه سه‌فه‌ر ،سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
به خورپه‌وه وه‌کو خورپه‌ی
ئه‌و مه‌لانه‌ی له‌ناو قه‌فه‌سدا به‌ند ده‌کرێن
دایه سه‌فه‌ر ،سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
به ترسه‌وه وه‌کو ترسی ئه‌و گوڵانه‌ی
له سه‌ر لاڕێکاندا ده‌ڕوێن
دایه سه‌فه‌ر... دایه سه‌فه‌ر
چرای دڵم له‌سه‌ر دڵی تۆ داگیرسان
سنه‌وبه‌ری ئه‌م حه‌سره‌ته‌م
له‌پایزی دێڕه عومری تۆدا وه‌ران
دایه سه‌فه‌ر، سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌و شیعرانه‌ی
له‌گه‌ڵای پرته‌قاڵ ئه‌چن
زستانان نایان وه‌رێنێ
دایه سه‌فه‌ر، سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر ، له‌گه‌ڵ ئه‌و کانیانه‌ی
له دڵی ته‌ڕی عه‌شق ئه‌چن
هاوینان نایان سوتێنێ
دایه سه‌فه‌ر
به خورپه‌وه وه‌کو خورپه‌ی
ئه‌و مه‌لانه‌ی له‌ناو قه‌فه‌سدا به‌ند ده‌کرێن
به ترسه‌وه وه‌کو ترسی ئه‌و گوڵانه‌ی
له سه‌ر لاڕێکاندا ده‌ڕوێن
من وئه‌م خه‌مه شیرینه
سێویکین و چه‌قۆی ڕۆژگار له‌تی کردوین
من و باڵی ئه‌م گۆرانییه نه‌وره‌سێکین
ڕاوچییه‌کان فێری به‌رزه‌فڕی کردوین
دایه سه‌فه‌ر ،سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
به خورپه‌وه وه‌کو خورپه‌ی
ئه‌و مه‌لانه‌ی له‌ناو قه‌فه‌سدا به‌ند ده‌کرێن
دایه سه‌فه‌ر ،سه‌فه‌ر سه‌فه‌ر
به ترسه‌وه وه‌کو ترسی ئه‌و گوڵانه‌ی
له سه‌ر لاڕێکاندا ده‌ڕوێن
دایه سه‌فه‌ر... دایه سه‌فه‌ر
+نوسراوه له لایه ن بێوران در پنجشنبه ششم اردیبهشت 1386 و ساعت
13:29 |
