خۆشه‌ویستی گه‌لێک پێناسه له خۆ ده‌گرێت که بریتین له:
1- ژیان بێ خۆشه‌ویستی مه‌رگه و په‌ڵه هه‌ورێکی تاڵه به سه‌رمانا خه‌م ده‌بارێنێ.
2-خۆشه‌ویستی کانیاوێکه،تینوێتی مرۆڤ ده‌شکێنێ .
3-خۆشه‌ویستی رووبارێکه،بنچینه‌ی دار ده‌هه‌ژێنێ.
4-خۆشه‌ویستی مناڵێکه،ئازاری دایک ده‌ڕه‌وێنێ.
5-خۆشه‌ویستی هاوارێکه،زنجیری کۆیله ده‌پسێنێ.
6-خۆشه‌ویستی یانی پشکوتنی سووره گوڵێ له سه‌ر چڵێ .
7-خۆشه‌ویستی یانی هه‌ست کردن به بوونی خۆت و به‌رامبه‌ره‌که‌ت.
به‌ڵام هه‌موویان له جێگه‌یه‌کدا یه‌کده‌گرنه‌وه،ده‌توانین بڵێین خۆشه‌ویستی ئه‌و شته ناسک وههستیار و پڕ بایه‌خه‌ی ژیانه که له پێش ده‌رگای ژیانمان چاوه‌ڕێمانه و وه‌ک ره‌هێڵه و بوومه‌له‌رزه به بێ هیچ پێشه‌کییه‌ک له ناخماندا سه‌ر هه‌ڵده‌دا، خۆشه‌ویستی ئه‌و هێز و وزه‌یه‌یه که به مرۆڤی ده‌به‌خشێ و وای لێده‌کات، سوور بێت له سه‌ر به‌رده‌وامبوون. یان خۆشه‌ویستی توانای مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی له نێو خه‌ونه‌کانیدا بژیت. کاتێک دڵ به هۆی پڕیشکی خۆشه‌ویستی ده‌گه‌شێته‌وه،ئه‌و که‌سه نازانێت چۆن ئه‌م هه‌سته‌ی بۆ هاتووه،ته‌نیا هه‌ست به‌وه ده‌کات که ئاره‌زوومه‌نده که‌سێکی دیاریکراو ببینێت، یان گوێی لێبگرێت و یان پێیه‌وه بچه‌سپێ.ئه‌و ده‌مه‌ی ئافره‌ت هێواش و له سه‌ره خۆ بوو،به ده‌نگێکی نزم دوا،نێو چاوان رۆشن و گه‌شبین بوو،ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که له حاڵه‌تی خۆشه‌ویستی دایه،خۆشه‌ویستی له یه‌که‌م تێڕوانین به هۆی هه‌ستی بینینه‌وه ده‌بێت،که له ئه‌نجامی تێڕوانینی هاو به‌شه‌وه پێک دێت،ئه‌گه‌ر چی هیچ قسه و باسێک ناکرێ،که‌سه‌که وا هه‌ست ده‌کا که جۆره شه‌پۆلێکی کاره‌بایی له ناکاو هرووژمی بۆ دڵی هێناوه،هه‌ندێ جار نابینایه‌ک ده‌توانێت له یه‌که‌م تێڕوانین له رێگه‌ی بیستنه‌وه ،دڵی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی لێ‌بدا،به جۆرێک که ده‌نگه‌که‌ی کاریگه‌ری ده‌بێت و دیمه‌نێکی خه‌یاڵی ئه‌و ده‌نگه له مێشکیدا جێگیر ده‌بێت.خۆشه‌ویستی له درزی دیواره‌وه ناکرێ و ئێمه فێر نه‌بوون له رووناکیدا خۆشه‌ویستی بکه‌ین،به‌ڵکوو فێر بووین هه‌ر شته‌کان بشارینه‌وه.خۆشه‌ویستی ئێمه به‌ستراوه به که‌لتووری بێگانه و ته‌نیا وه‌کوو مۆدێلێک قه‌بووڵمان کردووه.
رۆژی14/2ی هه‌ر ساڵێکی زایینی به‌رامبه‌ر به25ی رێبه‌ندانی ساڵی کوردی یادی خۆشه‌ویستییه له ته‌واوی جیهاندا،مێژووه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رۆم(700ساڵ پ.ز)له کاتی قه‌یسه‌ری رۆمه‌کاندا بووه که خۆشه‌ویستی به هه‌موو جۆرێک قه‌ده‌غه ده‌کرێت،چونکه خۆشه‌ویستی وا له مرۆڤ ده‌کات،شه‌ڕ نه‌کات و نه‌رم و نیان بێت،رێز له هه‌موو که‌سێک بگرێت،دان به بوونی هه‌موو که‌سێک دابنێت،به‌لام قه‌یسه‌ر ویستوویه‌تی هه‌موو دنیا داگیر بکات،له به‌ر ئه‌مه یاسایه‌کیان ده‌رکردووه که خۆشه‌ویستی قه‌ده‌غه بێت و هه‌ر که‌س ئاشق بێت،ئه‌کوژرێت،به‌ڵام له‌و کاته‌دا قه‌شه‌یه‌ک هه‌بووه به ناوی "سان ڤالانتاین"که به دزیه‌وه هه‌موو کوڕ و کچه ئاشقه‌کانی لێک ماره ده‌کرد،رۆژێک پادشای رۆم به‌مه ده‌زانێ و فه‌رمان ده‌دا که بیگرن،به‌و جۆره ڤالانتاین ده‌گیرێ و له‌و رۆژه‌دا ده‌کوژرێ و له ته‌واوی جیهاندا ئه‌و رۆژه به رۆژی خۆشه‌ویستی دیاری ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌ی کوردینه باش بزانن و تێبگه‌ن و فریوی داب ونه‌ریتی ئه‌م و ئه‌و مه‌خۆن،هه‌ر که‌س شتێک بڵی،ئێمه نابێ زوو بیقهبڵێنین،با له‌سه‌ر شته‌کانی خۆمان جه‌سوور بین و تورمزبگرین، فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کورد به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه،با تۆزێک لێی بڕوانین و به خۆماندا بێینه‌وه و با رۆژی له‌دایک بوون یان مردن و یا پێکگه‌یشتنی مڕۆڤه گه‌وره‌کانی خۆمان وه‌ک:مهم و زین- خه‌ج و سیامه‌ند- شیرین و فه‌رهاد- شه‌م و وه‌لی- شه‌م وشهمزین و...بکه‌ینه به‌ردی بناغه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان.
له کۆتاییدا ئه‌وه ده‌ڵێم:خۆشه‌ویستی جۆرێکه له گه‌ڕانی خود به دوای هاوتای رۆحدا و ساتی دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی،ساتی گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆحه و ئارام گرتنهوهیهتی له له‌شدا

+نوسراوه له لایه ن بێوران در چهارشنبه هفتم فروردین 1387 و ساعت
10:16 |